به‌رنامه
و رێبازی
سیاسیی یه‌کێتی
دێمۆکراته‌کانی
کوردستانی
ئێران به‌شی یه‌که‌م |
یه‌کێتی
دێمۆکراته‌کانی
کوردستان؛
به ئه‌رکی
سه‌رشانی
خۆی ده‌زانێت
که خه‌باتی
خۆی له‌پێناو
ئه‌م
ئامانجه
پیرۆزانه‌دا؛
که وا له
خواره‌وه
ریز کراون،
ده‌ست پێ
بکات و درێژه
پێ بدات: پێشه‌کی |
کوردستان؛
له‌وه‌ته‌ی
هه‌یه
وڵاتێکی یه‌کگرتووی
سه‌ربه‌خۆ
نه‌بووه و
له‌وه‌ته‌ی
نه‌ته‌وه‌ی
ئێمه به
کورد
ناسراوه؛
نه‌یتوانیوه
ده‌سه‌ڵاتی
رامیاری و له‌شکری
و یاسایی خۆی
به‌سه‌ر
وڵاته‌که‌یدا؛
به‌شێوه‌یه‌ک
که سه‌لمێنه‌ری
بوونی سه‌روه‌ریی
یه‌کپارچه‌یی
وڵاتی پێوه
دیار بێت،
پێشان بدات. له هیچ
په‌رتووکێکی
مێژوویی‌دا و
له هیچ نه‌خشه‌یه‌کی
فه‌رمیی
وڵاتاندا
سنووری
کوردستان وه‌ک
سه‌رزه‌مینێکی
جیاواز له
ئێران،
ئێراق،
تورکیا و
سووریا
دیاری نه‌کراوه. کورد؛
نه له
رابردوودا و
نه ئێستاش
خاوه‌نی
ئاڵایه‌ک به
ئیعتیباری
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه
نه‌بووه و
نییه.
کورد؛ وه‌ک
میلله‌تێکی 30
تا 40 میلیۆنی،
تا ئێستاش له
رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کاندا
بێ نوێنه‌ره. وشه‌ی
کوردستان؛
ته‌نیا له
باسه‌وار و
لێکۆڵینه‌وه
ئه‌کادیمیه‌کاندا
به‌کار ده‌هێندرێت،
ئه‌گینا له
رووی
رامیاری و
یاساییه‌وه
هیچ چه‌شنه
بایه‌خێکی
نییه و ته‌نانه‌ت
ئه‌وانه‌ی
خۆیان به
دۆستی
کوردیش داده‌نێن،
بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌رپێچیی
یاسایان نه‌کردبێت
له هێنانی
ناوی
کوردستان له
فه‌رمییات
دا خۆده‌پارێزن. ده‌وڵه‌تانی
فه‌رمانڕه‌وا
له کوردستان؛
هه‌موو هه‌وڵ
و ته‌قه‌لای
خۆیانداوه
بۆ هه‌رچی
پتر لێک
دوورخستنه‌وه‌ی
پارچه‌کانی
کوردستان. به
دانانی
سنوور،
میلیتاریزه‌کردن
و ته‌لبه‌ندکردنی
سنووران،
چاندنی تۆوی
ناکۆکی و دووبه‌ره‌کایه‌تی،
په‌ره‌دان
به ژیاندنه‌وه
و بووژاندنه‌وه‌ی
سیسته‌می
خێڵه‌کی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی،
بڵاوکردنه‌وه‌ی
ئه‌فیوون و
چه‌ندین به‌رنامه
و پیلانی
گڵاوی تر،
ویستوویانه
ئه‌وه‌نده‌ی
بۆیان بلوێت
کورد و
کوردستان؛
نه ته‌نیا
هه‌ر له
دۆخی هه‌نووکه‌یدا
راگرن، به‌ڵکوو
چه‌ندین هه‌نگاویش
به‌ره‌و
دواوه بیگه‌ڕێننه‌وه. به‌ڵام،
ئه‌گه‌ر بێت‌و
هه‌ڵسه‌نگاندنێک
بکرێت له‌نێوان
کوردی ژێرده‌سته
و ده‌وڵه‌تانی
نه‌ته‌وه
سه‌رده‌سته‌کاندا،
زۆر به
ڕوونی و به
ئاسانی به‌م
ئاکامه ده‌گه‌ین
که نه‌ته‌وه‌ی
کورد زۆر له
ئه‌وان به‌هێزتر
و به‌تواناتر
و خۆڕاگرتر
بووه.
خه‌ڵکی ئه‌لجه‌زائیر
به زمان و
ئایین عه‌ره‌ب
بوون.
که‌چی له‌ماوه‌ی
چل ساڵ ده‌سه‌ڵاتی
فه‌ره‌نسییه‌کاندا
زمانی عه‌ره‌بییان
فه‌رامۆش
کرد.
ئێمه‌ی
کورد له‌وه‌ته‌ی
هه‌ین ژیرده‌سته‌ین،
ماوه‌ی پتر
له حه‌فتا
ساڵ به پێی
یاسا زمان و
کولتوورمان
قه‌ده‌غه‌کرا،
به‌ڵام ئه‌مڕۆ
ئاخێوه‌رانی
زمانی کوردی
چه‌ندین به‌رامبه‌ر
زیاترن له
ئه‌وانه‌ی
حه‌فتا ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر
و خاوه‌نی
رێزمان و فه‌رهه‌نگێکی
ئه‌وپه‌ڕی
ده‌وڵه‌مه‌ندین. ده‌کرێ
بڵێین که ته‌نیا
شتێک که
کوردی له فه‌وتان
و تیاچوون
دوورخستووه‌ته‌وه،
بریتی بووه
له هه‌ستی
یه‌کبوون و
هاوچاره‌نووسی. ئێمه‌ی
کورد هه‌میشه
له قووڵایی
دڵه‌وه هه‌ستمان
به‌وه
کردووه که
کرمانج و
سۆران و زازا
و هه‌ورامان
و که‌ڵوڕ و
لوڕ و... یه‌ک دڵ
و یه‌ک جه‌سته
و یه‌ک هزرن و
ئه‌وه‌ی
لێکی
جیاکردوونه‌ته‌وه
ته‌نیا ده‌ستی
زوڵم و سته‌م
و ناڕه‌وایی
و ئه‌هریمه‌نی
بووه.
ئه‌و هه‌سته
پیرۆزه رۆژ
له دوای رۆژ
په‌ره‌ی سه‌ندووه
و په‌لی
هاویشتووه
و ده‌هاوێت. تا سه‌ره‌نجام
ئه‌و رۆژه
دێت
ئیمپراتۆرییه‌کانی
ئیلام و
میدیا و
ئاشوور و
ئۆرارتۆ و... له
مێزۆپۆتامیای
باکوور و
زاگرۆس تا ده‌گاته
مێدیته‌رانه،
له سه‌ر بنه‌مای
دادپه‌روه‌ری
و یاسا و
رێوشوێنی
مرۆڤانه یه‌کده‌گرنه‌وه
و بناخه‌ی
ژیانێکی
ئازاد و
ئاسووده بۆ
هه‌مووان
داده‌مه‌زرێنن. ئه‌وسا
دووباره له
دوندی به‌رزی
جوودییه‌وه
په‌یامی
ئاشتی و ئاوه‌دانی
و ژیانه‌وه
ده‌کرێته
چڵێ‌ک زه‌یتوون
و ده‌به‌سترێت
به شاباڵی
کۆتری سپییه‌وه
تا بیگه‌یه‌نێته
سه‌رانسه‌ری
دنیای
داڕزیو و
داته‌پیوی
ده‌ستی مفته‌خۆرانی
ملهوڕ. له‌ژێر
رووناکایی
ئه‌م
راستییانه‌ی
سه‌ره‌وه‌دا؛
هه‌ر
مرۆڤێکی
خاوه‌ن
ئینساف و
راستگۆ و
دادپه‌روه‌ر؛
بێ دوودڵی و
راڕایی و شه‌رم
و ترس له‌م و
له‌و؛ به‌م
ئاکامه ده‌گات
که گه‌لی
کوردستان
مافی بێ ئه‌ملاو
ئه‌ولای
خۆیه‌تی به
هیچ چه‌شنه
مافێک جگه
له سه‌ربه‌خۆیی
رامیاری و
دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی
رازی نه‌بێت. هه‌موو
مرۆڤێکی
تێگه‌یشتووی
پابه‌ند به
رێوشوێنی
مرۆڤایه‌تی
ئه‌و مافه
بۆ کورد به
حه‌ڵاڵ ده‌زانێت
که به
ئیراده و
ویستی
دڵخوازی خۆی
جۆری ده‌وڵه‌تی
خۆی دیاری
بکات و بڕیار
له‌سه‌ر
مانه‌وه
یان جیابوونه‌وه
له نه‌ته‌وه‌کانی
ده‌وروبه‌ری
بدات.
بڕیارێک که
ته‌نیا بۆ
کورد نه‌بێت؛
بۆ هه‌موو گه‌ل
و نه‌ته‌وه‌کانی
سه‌ر رووی زه‌وی
به ڕه‌وا و
حه‌ڵاڵ
زانراوه. به‌ڵام،
کاتێک که له‌سه‌ر
داوای مافی
ره‌وای
خۆمان ته‌واوی
مرۆڤایه‌تی
لێمان ده‌چێته
سه‌نگه‌ری
ره‌قیبه‌وه
و به‌ره‌نگارمان
ده‌بێته‌وه،
کاتێک که ته‌واوی
گه‌لانی
دوور و نزیک
شکانی حورمه‌تی
سنووره
بێحورمه‌ته‌کانی
ده‌سکردی
خۆیان له‌لایه‌ن
کورده‌وه
حه‌رام و بڤه
ده‌ده‌نه
قه‌ڵه‌م،
پێویسته
ئێمه‌ی
کوردیش
ژیرانه و
زیره‌کانه
هه‌نگاوی
چاره‌سه‌ری
بۆ باوێژین و
زۆر به‌وردی
لایه‌نه
جیاجیاکانی
مژاره‌که
لێک بده‌ینه‌وه. گه‌ره‌که
به‌رنامه‌کانمان
له‌سه‌ر
بناغه و بنه‌مایه‌کی
تۆکمه و
قایم دابمه‌زرێنین
و ستراتێژی و
تاکتیکه‌کانمان
ژیرانه
دیاری بکه‌ین. به
جۆرێک که که‌مترین
زیان به گه‌لی
کوردستان له
هیچکام له
پارچه‌کانی
نه‌گه‌یه‌نین
و بچووکترین
ده‌رفه‌تی
پیلانگێڕی و
ئاژاوه‌گێڕیش
بۆ ناحه‌زان
و نه‌یاران
نه‌هێڵینه‌وه.
خۆخۆری،
ناته‌بایی،
دڕدۆنگی، سه‌ره‌ڕۆیی،و
یه‌کتر به‌که‌م
زانین؛ که
هه‌زاران
ساڵه وه‌ک
خۆره که‌وتوونه‌ته
گیانی گه‌له‌که‌مان،
پێویسته
ریشه‌کێش
بکرێن و
یه‌کێتی و
هاوپشتی و
هاوکاری
جێگای
بگرێته‌وه. جێی
خۆیه‌تی له
هه‌موو
بڕیاره
چاره‌نووسسازه‌کاندا
پرس به کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک بکرێت
و هه‌وڵ
بدرێت هه‌رچی
زیاتری چین و
توێژه
جیاجیاکانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان له
بڕیاردان له‌باره‌ی
چاره‌نووسی
خۆیانه‌وه
پرسیان پێ
بکرێت و
حیساب بۆ بیر
و سه‌رنج و
رامانیان بکرێت. هه‌ڵکه‌وتی
جۆغرافیایی
کوردستان به
چه‌شنێکه
که هیچ
مرۆڤێکی
راستبین و
وردبین
ناتوانێت
لاریی له‌مه
هه‌بێت که
چاره‌نووسی
هه‌رکام له
پارچه‌کانی
کوردستان به‌ستراوه‌ته
به‌و وڵاته‌وه
که به‌سه‌ریدا
زاڵه.
هه‌تا ئه‌و
کاته
کوردستان به
دوژمن ده‌وره
درابێت، و هه‌تا
ئه‌و کاته‌ش
که
دوژمنانی
کورد زاڵم و
زۆردار و
دیکتاتۆر و
دژی بایه‌خه
مرۆڤی و
دێمۆکراتیکه‌کان
بن، وه هه‌تا
ئه‌وکاته
که بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی
و دێمۆکراسی‌خوازی له‌لایه‌ن
نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانه‌وه
به بیانووی
جۆراوجۆر سه‌رکوت
بکرێت و رێگه
له سه‌رهه‌ڵدان
و په‌ره‌گرتنی
بگیرێت، باس
له سه‌ربه‌خۆبوون
و یه‌کگرتنه‌وه‌ی
کوردستان خه‌ون
و خه‌یاڵه. ره‌نگه
بکرێت به
هۆی هاتنه
پێشی هێندێک
هه‌لومه‌رجی
تایبه‌ت؛ یه‌کێک
یان دووان له
پارچه‌کانی
کوردستان به
مافی
کولتووری،
فیدراڵی یان
سه‌ربه‌خۆیی
بگه‌ن، که
ده‌کرێ جێی ئومێدی
پارچه‌کانی
تر بێت، به‌ڵام
یه‌کگرتنه‌وه
و تێکدانی
سنووره
نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی
چوار پێنج
وڵات؛ شتێکی
وا سووک و
سانا نییه و
نه له‌لایه‌ن
کورده‌وه و
نه له‌لایه‌ن
جڤاکی نێونه‌ته‌وه‌ییشه‌وه
رێوشوێنی بۆ
ئاماده‌نه‌کراوه
و زه‌مینه‌ی
بۆ نه‌ڕه‌خسێنراوه.
هه‌ربۆیه؛
یه‌کێتی
دێمۆکراته‌کانی
کوردستان،
له‌سه‌ر ئه‌و
بڕوایه‌یه
که خه‌باتی
خۆی له
چوارچێوه‌ی
کوردستانی
ئێران‌دا
درێژه
پێبدات و هه‌ڵگری
ئاڵای وه‌دیهێنانی
مافه‌کانی گه‌لی
کوردستان
بێت له‌م
پارچه‌یه‌دا. ئێمه
له‌م پێناوه‌دا
و له‌م
چوارچێوه‌یه‌دا
لامان وایه
مافی
فیدراڵی بۆ
کوردستانی
ئێران لانی
که‌می
داخوازییه
سیاسییه‌کانی
خه‌ڵکی
کوردستان
بێت و دروشمی
ستراتێژیی
ته‌ڤگه‌ره‌که‌ی بریتی
بێت له سه‌ربه‌خۆیی. ماویه‌تی... Send
your comments to this email address |
©2003-2004 http://www.ydki.org |