هیزه‌كانی
ئینتزامی له
شاری سنه هیرشیان
كرده سه‌ر پیشانگای
هه‌فته‌ی كه‌لتوریی
سلیمانی 09:15 2004 Jul 17 |
له ماڵپه‌ڕی
په‌یامنێر وه‌رگیراوه: هیَزه‌كانی
ئینتزامی له
شاری سنه هیَرش
ده‌كه‌نه
سه‌ر پیَشانگای
هه‌فته‌ی كه‌لتوری
سلیَمانی و
ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كانی
باشوری
كوردستان له
به‌رامبه‌ر ئه‌و
هه‌ڵویَسته
بیَده‌نگن... كوردسات
ده‌ڵیَت ((پیَشانگاكه
سه‌ركه‌وتوانه
دریَژه به‌كاروباری
خۆی ده‌دات)) له
دریَژه‌ی به‌رِیًَوه‌چوونی
فستیڤاڵی هه‌فته‌ی
سلیَمانی له
شاری سنه,ئیَواره‌ی
رِۆژی
چوارشه‌مه
هیَزه‌كانی
تایبه‌تی ئینتزامی
ئیَران له
شاری سنه, هیَرشیان
كرده سه‌ر هۆڵی
پیَشانگای
كتیَبی هه‌فته‌ی
كه‌لتوری سلیَمانی
له شاری سنه
و ده‌ستیان
به سه‌ر رِۆژنامه
و گۆڤاره
كوردیه‌كاندا
گرت. هیَزه‌كانی
ئینتزامی به
بیانوی ئه‌وه‌ی
له‌و رِۆژنامه
و گۆڤارانه‌ی
( كوردی -عه‌ره‌بی)
كه له
باشوری
كوردستانه‌وه
هاتوون , ویَنه‌ی
رِووت و له
ده‌ره‌وه‌ی
ئیخلاقی تیَدابووه,
رِۆژنامه و
گۆڤاره‌كانیان
كۆكردوه و
له گه‌ڵ خۆیان
بر‌دیانن. ئه‌و
هه‌ڵسوكه‌وته
نابه‌جیَیه‌ی
هیَزه‌كانی
سه‌ربازی ئیَران,
بووه هۆی
نارِاه‌زایی
به‌رِیَوه‌به‌ران
و به‌شداربووانی
فستیڤاڵه‌كه
و, شیَخ محه‌مه‌د
عه‌بدولكه‌ریمی
سۆڵه‌ی (
ناسراو به
كاك شیَخ) به‌رِیَوه‌به‌رِی
هه‌فته‌ی كه‌لتوری
سلیَمانی, به
نویَنه‌رایه‌تی
له به‌شدارانی
باشوری
كوردستان له
به‌رامبه‌ر
هه‌ڵسوكه‌وتی
هیَزه‌كانی
ئینتزامی
نارِه‌زایی
ده‌ربرِی. له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌مه‌ش هیَزه‌كانی
ئینتزامی هه‌وڵ
ده‌ده‌ن
عبدولكه‌ریم
سۆڵه‌یی ده‌ستگیر
بكه‌ن , به‌لاَم
محمد سدیق سه‌رداری
جیَگری به‌رِیَوه‌به‌ری
ئیداره‌ی كه‌لتوری
شاری سنه, به‌رامبه‌ر
ئه‌وه
رِاده‌وه‌ستیَت
و ده‌ڵیَت: ئه‌وانه
میَوانی ئیَمه‌ن
,من له جیاتی
ئه‌وان ده‌سگیر
كه‌ن و, هیَزه‌كانی
ئینتزامی
ناوبراو له
جیاتی كاك شیَخ
ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
و دوای كاتژمیَریَك
ئازاد ده‌كریَت. دوای
ئه‌و
رِوداوه به‌رِیَوه‌به‌ری
فستیڤاڵه‌كه
عه‌بدولكه‌ریم
سۆڵه‌ی له
به‌رامبه‌ر
ئه‌و هه‌ڵویَسته
ده‌خۆازیَت
كۆتایی به
كاروباره‌كانیان
بیَنیَ و پیَشانگاكه
دابخات و رِوو
له باشوری
كوردستان
بكاته‌وه,
كه به تكا و
داخۆازی به‌شدارانی
پاریَزگای
كوردستان به‌رگری
له گه‌رِانه‌وه‌یان
ده‌كه‌ن بۆ
سلیَمانی. ئه‌وه‌ش
له كاتیَكدایه
به‌شیَك له
كارمه‌ندانی
ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ
و ئیرشادی
كوردستان له‌و
باوه‌رِه‌دان,
ده‌ستدریَژی
و سوكایه‌تی
به‌سه‌رداری((
كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌كه))
كراوه. دوای
ئه‌و
رِوداوه له
ئاكامی چاوپیَكه‌وتنه‌كانی
له گه‌ڵ به‌رپرسی
ئیداره‌ی ئه‌ماكینی
هیَزه‌كانی
ئینتزامی "نه‌جه‌فی"كه
تا كاتژمیَر
ده‌ی شه‌و دریَژه‌ی
ده‌بیَت, كۆتایی
به‌و كیَشه‌یه
دیَت و به‌یانی
ئه‌و رِۆژه‌هه‌موو
گۆڤار و رِۆژنامه‌كان
رِاده‌ستی پیَشانگاكه
ده‌كه‌ن. به
داخه‌وه شه‌وی
دوای ئه‌و
رِوداوه‌ش
هه‌مباز هیَزه‌كانی
ئینتزامی به
جل و به‌رگی
ئاسایه‌وه
به‌شداری له
به‌رنامه‌كان
ده‌كه‌ن و
ناهیَڵن به‌رنامه‌ی
هه‌ڵپه‌رِكیَی
كوردی كه له
لایه‌ن كچانی
مناڵه‌وه
ئاماده‌كرابوو,
به‌رِیَوه
بچیَت و ته‌گه‌ره
ده‌خه‌نه
به‌رده‌م ئه‌و
به‌رنامه‌یه,دوای
ئه‌و كیَشه‌یه
برِیاردرِا
هه‌ڵپه‌رِكیَی
كوردی بۆ یه‌كجار
به‌رِیَوه
بچیَت. ئه‌وه‌ش
له كاتیَكدایه
گوشاره‌كانی
ئاسایشی سه‌ر
میَوانه‌كان
كه له سلیَمانیه‌وه
هاتوون و به
تایبه‌تی له
هۆتیله‌كان
و شویَنی حه‌وانه‌وه‌ی
ئه‌وان زۆرتره
و ئه‌وان
ناتوانن بۆ
كرِینی پیَداویستیه‌كانی
خۆشیان به‌ته‌نیا
رِوو له
بازار و كۆلاَنه‌كانی
شاری سنه
بكه‌ن و هه‌روه‌ها
مۆڵه‌تی
چاوپیَكه‌وتنیشیان
له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری
رِۆژهه‌لاَتی
كوردستان پیَناده‌ن
و وه‌كو كه‌سیَكی
خراپكار له
گه‌ڵیاندا
هه‌ڵسوكه‌وت
ده‌كه‌ن. |
©2003-2004 http://www.ydki.org |