مه‌حكوم كردنی هونه‌رمه‌ند سمایل سه‌ردەشتی به 6 مانگ زیندان‌و73 زەربه شه‌للاق
به گوێره‌ی هه‌واڵێك که ڕوژی 2004.10.30 له به‌شی ده‌نگ و باسی ته‌له‌ویزیۆنی کوردی ROJTV دا بڵاو کرا‌وه، هونه‌رمه‌ند سمایل سه‌ردەشتی گورانی بێژ ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی زیندانی و شه‌لاق و هه‌روه‌ها بێ به‌ش بونی دریژخایه‌ن له کار و باری هونه‌ری بۆته‌وه. ناوبراو که بۆخوشی له ڕیگای ته‌له‌یفونه‌وە له هه‌مان به‌رنامه دا قسه‌ی کرد له په‌یوه‌ندی له گه‌ل ئه‌م تاوانانه‌ی که له لایان قازی به‌قالی سه‌رۆکی شوعبه‌ی سێی دادگای گشتی شاری سه‌رده‌شته‌وه خراوه‌ته پاڵی، ڕایگه‌یاند که هێزی ئینتیزامی ڕێژیمی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئیران وه‌کو شکایه‌ت کار ناوبراویان به تێکدەری نه‌زمی گشتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات و هه‌روه‌ها دنه دانی لاوانی کورد بۆ دژایه‌تی كردنی ڕێژیم تاوانبار کردوه، دەبێت بگوترێ كه قازی به‌قاڵی پشتگیری له‌م داوایه‌ی هێزی ئینتیزامی ڕێژیم كردوە.
به گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره سمایل سه‌رده‌شتی به سێ ساڵ زیندان، حه‌فتاو سێ زه‌ربه شه‌للاق و هه‌روه‌ها دور خستنه‌وە له كاری هونه‌ری بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ حوکم دراوه. شایه‌نی گوتنه که سمایل سه‌ردەشتی هه‌ر به تاوانی وروژاندن و دنه دانی لاوان له دژی كۆماری ئیسلامی پار ساڵیش بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له زیندانی شاری مهاباد و ورمێ دا زیندانی كرا. سمایل سه‌رده‌شتی بیست ڕۆژی ماوه دراوه‌تێ تاکو بتوانێ له‌م ماوه‌یه‌دا به ڕیگای پارێزه‌ره‌که‌ی خۆیه‌وه له لای دادگای پێداچونه‌وه له شاری ورمێ له به‌رامبه‌ر بڕیاری به ناو دادگای گشتی سه‌رده‌شت ئیعتیراز بکات.
یه‌كێتی دێمۆكراته‌كانی كوردستانی ئێران ئه‌م كردەوە وەحشیگه‌رانه‌یه‌ی سه‌رانی كۆماری ئیسلامی مه‌حكوم دەكات و داوا له هه‌مو چین وتوێژە جیا جیاكانی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران به گشتی و شاری سه‌ردەشت به تایبه‌تی دەكات كه بۆ به‌رگری كردن له‌م كارە و پشتیوانی كردن له‌م هونه‌رمه‌ندە ناڕەزایی خۆیان دەرببڕن و به خۆپێشاندان و داخستنی دەرگای دوكان و مه‌درەسه و نه‌چون بۆ سه‌ركاری ئیدارە فشار بخه‌نه سه‌ر دادگای گشتی شاری سه‌ردەشت بۆ پاشه‌گه‌ز كردنه‌وەیان له‌م بڕیارە . مه‌حكوم كردنی ئه‌م هونه‌رمه‌ندە به شه‌ش مانگ زیندان و 73 زەربه شه‌للاق له لایه‌ن به ناو دادگاكانی ڕێژیمی كۆنه‌په‌رستی‌یه‌وە پێشێلكردنی ئاشكرای بڕیارەكانی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی یاسای به‌یاننامه‌ی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئوروپایه كه له ڕۆژانی ڕابوردودا به دژی ڕێژیمی كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وە دەری كرد .
یه‌كێتی دێمۆكراته‌كانی كوردستانی ئێران
11ی گه‌ڵاڕێزانی1383