|
کێها ده‌سته سیاسیانه
به‌ڕێوه‌به‌ر وو یاریچی به‌ستێنی سیاسی ئێراقێن(بابه‌ته‌که
به زمانی ئینگلیسی)
ئاماده‌کاری:
نه‌واف ئوبه‌ید به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
ئاره‌بستانی سه‌ئودی
بڵاو کردنه‌وه: کلاود سالانی له
ماڵپه‌ڕی
Middle east timesی
دا.
ڕێکه‌وتی April 11,
2006
واشنگتۆن - نه‌واف ئوبه‌ید وه‌کو
یارمه‌تی ده‌ری
CSIS (ناوه‌ندی ستراتێجی وو نێونه‌ته‌وه‌یی
ڵێکۆڵنه‌وی) له واشنگتۆنێ
نووسراوه‌یه‌کی له ژێر ناوی "ناکۆکیه‌کانی دابه‌شکاری له ئێراقه دا"
په‌شکه‌ش کردوه و له وێ داش بیر وو بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به ئێراقێ له ڕوانگه ئاره‌بستانی
سه‌ئودیه‌وه شی ده‌کاته‌وه. نه‌وبراو له نووسراوه‌که‌ی دا باسی
هێزه سیاسیه‌کانی ئێراقێ پێش وو پاش ڕوخانی سه‌دامی ده‌کات.
ئه‌ه‌وه‌ی
لێره دا دێت کورته‌نووسی وی که کلاود سالانی له ماڵپه‌ڕی
Middle est timesی دا نووسیویه‌تی(PDFی
نووسراوه‌که‌ی له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی
CSISیه‌وه).
هێزه سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه و ژووره‌وه
-
كورده‌کان
|
کورده‌کانی نزیکه‌ی 20
له سه‌تی جه‌ماوه‌ری ئێراقێ پێکدێنن وو ئه‌گه‌رچی
سنوری هه‌رێمه‌که‌یان به ته‌واوی ڕوون و یه‌کلا نیه
به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆین و
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمه‌که‌یان
وه‌ک دۆ-فاکتۆ ناس
ده‌کرێت. سه‌ربه خۆیی له‌و چه‌شنه‌ی کورده‌کان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی که‌نداوێ له ساڵانی 1990 -
1991. هه‌ڵبه‌ته پێویسته بگوترێت که کورده‌کانیش له
نێو خۆیان دا به دوو به‌شی سه‌ره‌کی دا به‌ش بوون،
به‌شی پارتی دێموکرڕاتی کوردستانێ به سه‌رۆکایه‌تی
مه‌سحود بارزابی له هه‌ولێرێ و به‌شی یه‌کیه‌تی
نیشتمانی کوردستانێ به سه‌رۆکایه‌تی مام جه‌لالی له
سلێمانیه‌ی.
نه‌واف له درێژه‌ی
نووسراوه‌که‌ی دا ده‌ڵێت ئه‌وه زۆر به جوانی ڕوونه
که کورده‌کان نایانهه‌وێت به‌شێک له ئێراقێ
بن.
ئه‌وان خاوه‌نی زیاتر له 160000 پێشمه‌رگه‌ن و
ئامانجی وان سه‌ربه‌خۆییه و بۆ گه‌یشتن به‌و
مه‌به‌سته‌ش خه‌ریکی مانۆڕی سیاسین.
|
-
شیحه‌کان
|
به پێی
ڕێپۆڕتاژی SCISی سێ پارتی سه‌ره‌کی شیحه‌ی که له 25
- دێسه‌مبه‌ری 2005ی دا چوونه ڕیزی ئالیانسی
یه‌کگرتووی ئێراقێوه، گه‌وره‌ترین توانی سیاسی شیحه‌ی
له ئێراقێ دان. سه‌رۆکه‌کیان ئه‌بدوول ئه‌زیز ئه‌ل
هه‌کیمه که ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی (SCIRI)
له ئێراقێش دا کۆنتڕۆڵ ده‌کات. دوو پارتیه‌کانی دیش
بریتین له ڕیسالیوون (پارتی موقته‌دا ئه‌ل سه‌دری)
وه پارتی ده‌حوه.
ئالیانسی
یه‌کگرتووی ئێراقێ بریتین له‌و پارتیانه‌ی خواره‌وه:
-
ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێراقێ
-
پارتی ده‌حوه
-
پارتی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی
-
پارتی ده‌حوه / ڕێکخراوه‌ی ئێراقێ
-
ڕێکخراوه‌ی به‌در
-
کۆمه‌ڵی ئه‌داڵه‌ت و یه‌کسانی
-
کۆنگرێسی نیشتمانی ئێراقێ INC
-
پارتی ئیسلامی
-
یه‌که‌مین پارتی نیشتمانی دێموکڕاسی
-
کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی تورکوومانانی ئێراقێ
-
پارتی ئه‌ل وه‌فای تورکوومانی
-
جوڵانه‌وه‌ی حیزبوڵای ئێراقێ
-
جوڵانه‌وه‌ی فیداییانی ئیسلامی
|
-
SCIRI
|
مه‌ڕجه‌حی باڵایی شۆڕشی ئیسلامی
له ئێراقێ SCIRI یان ( Supreme Council
for the Islamic Revolution in Iraq ) یه‌کێکه له
ڕێک‌و پێک ترین و باشترین هێزه‌کانی ئێراقێ که ده‌بێت
خاوه‌ن نزیکه‌ی 25000 شه‌ڕکه‌ر و نزیکه‌ه 2.5 تا 3
ملوێن لایه‌نگر بێت. پارتی موقته‌دا سه‌دریش ده‌بێت
خاوه‌نی نزیکه‌ی 1 تا 1.5 ملوێن لایه‌نگر و به پێی
بۆچوونه‌کان خاوه‌نی نزیکه‌ی 10000 شه‌ڕکه‌ر بێت.
سوپای موقته‌دا سه‌دری ناسراو به سوپای مه‌هدی له
سه‌ره‌تای شه‌ڕی ڕوخاندنی سه‌دامی دا دژی هێزی
هاوپه‌یمانان و حکومه‌نتی ئێراقێ ده‌جه‌نگا. پارتی
ده‌حوه‌ی ئیبڕاهیم ئه‌ل جه‌حفه‌ریش ده‌که‌وێته ڕیزی
سێهه‌می کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کگرتوی شیحه‌ی له دوای SCIRI.
هه‌ر سێک پارتیه‌کان له‌گه‌ڵ
به‌ره‌ی یه‌کگرتوی ئێراقێن که خوازیار به‌ڕێوه‌چوونی
یاسای ئێراقی و یه‌کیه‌تی نیشتمانین. ئوبه‌ید پێی
وایه که ئێران و ده‌زگا نهێنی و زانیاریه‌کانی
ئێرانێ به پشت هه‌ر سێک له‌و پارتیانه‌یه‌وه‌یه.
SCIRI له ساڵی 1982ی دا به دوای هێرشی سه‌رنه‌که‌وتوانه‌که‌ی پارتی ده‌حوه
بۆ سه‌ر سادامی دامه‌زرێندرا. SCIRI گروپیێکی
ئۆپۆزیسیۆنی سه‌ره‌کی پارتی به‌حسی له ئێراقێ دا بوو که
توانی زۆرینه‌ی له نێو شیحه‌کان دا وه ده‌ست بێنێت. |
-
پارتی ده‌حوه
|
پارتی ده‌حوه له ساڵی 1958ی دا
له به‌رانبه‌ر کۆمۆنیسته‌کان و سێکۆلاریسته‌کان و
پارتی به‌حسی دا پێک‌هات که هاریکاری باشیشیان
له‌گه‌ڵ سونیه‌کان هه‌بوه. سه‌رۆکی ئێستای ئه‌و
پارتیه‌ی ئیبڕاهیم ئه‌ل جه‌حفه‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی
ئێراقێیه. |
-
به‌شی لای سیستانی
|
ئوبه‌ید ئایه‌توڵا ئالی ئه‌ل
سیستانی وه‌کو یه‌کێک له گرینگ‌ترین که‌سایه‌تیه‌کانی
ئێراقێ له نێو هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌کان د ا پێ‌ناس
ده‌کات. |
-
ئێرانیه‌کان
|
ئه‌گه‌رچی ئێرانیه‌کان له نێو
زۆرینه خه‌ڵکی ئێراقێ دا دڵپه‌سه‌ند و به ڕه‌واج نین
به‌ڵام نیشانه‌کان وا وێده‌چن که توانیبێتانه
کاریگه‌ریه‌کی باشیان له سه‌ر پێکهاتنی حکومه‌تی
داهاتوی ئێراقێ دا هه‌بێت. مه‌لایه‌کانی ئێرانێ توانی
تێکوه‌ردانی پڕۆسه‌ی سیاسی و ئاڵۆزکاریان له ئێراقێ
دا هه‌یه و ته‌نانه‌ت توانیویشیانه کارگێڕان و
که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆیان له سه‌ر پۆستی ستراتجکی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێراقێ دا بسه‌پێنن.
ئه‌و ژێنێڕاڵه‌ی گروپی مه‌رگی
ڕێکخستوه پێوه‌ندی به فه‌رمانده‌ی ئێرانی
ئه‌ل-قودسیه‌وه هه‌یه که ده‌بێت له کوشتنی سه‌رۆک
خێڵه گرینگه‌کانی سونی، زانیاران ره‌ده باڵا و
ئه‌فسه‌ره سه‌ربازیه‌کان دا ده‌ستی هه‌بوبێت.
سونیه‌کان که کاتێکی زۆر به سه‌ر
وه‌ڵاته‌کی دا زاڵ بوون 12 تا 15 له سه‌تی جه‌ماوه‌ری
ئێراقێ پێکدێنن و ئه‌گه‌رچی پارتی سێکولاریستی به‌حس
ئێراقێی به‌ڕێوه‌بردوه به‌ڵام سونی مه‌زهه‌بی ڕه‌سمی
ئێراقێ بوه. سونه‌کان له نێو ئێراقێ دا بریتین له
به‌شێک له ئاره‌ب و کورد و تورکومان و
که‌مینه‌کانی‌تر. |
-
گروپی سیاسی سونیه‌کان
|
لێکۆڵینه‌وه‌کانی CSIS باس له
وه‌ی ده‌کات که IAF یان (Iraqi Accordance Front) جه‌بهه‌ی یه‌کیه‌تی ئێراقێ، یه‌کگرتویه‌که له
ئه‌دنان ئه‌ل دوله‌یمی و تاریق ئه‌ل هاشمین که بریتین
له شۆڕای گفتگۆی نیشتمانی، پارتی ئیسلامی ئێراقێ و
کۆنفرانسی جه‌ماوه‌ری ئێراقێ. شایانی باسه که پارتی
ئیسلامی ئێراقێ پێوه‌ندی به ئیخوان ئه‌ل موسلیمینی
میسریه‌وه هه‌یه. |
-
یاخیه‌کان
|
زانیاریه نه‌هێنیه‌کان به‌راورد
نزیکه‌ی 77000 یاخیبووان له ئێراقێ دا ده‌که‌ن که
به سه‌دان هه‌زار لایه‌نگریان هه‌ن. ئوبه‌ید پێی
وایه که ته‌نیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی حکومه‌تی نوێ
ئێراقێ ئه‌و چینه‌ن. به پێئ ڕێپۆڕتاژی CSISی
یاخیبوه‌وه‌کان به ده‌یان هه‌زار هێرشیان ئه‌نجام
داوه و هۆکاری مه‌رگی هه‌زاران که‌س له هێزی
هاوپه‌یمان و خه‌ڵکی ئێراقێن. به پێی بیر و بۆچونی
هێندێک له سه‌رۆک خێڵه‌کان
ده‌بێت ڕێکوپێکخه‌ری ئه‌و
گروپانه ئه‌فسه‌ران و فه‌رمانده‌کانی پێشوی ڕژیمی
به‌حسی بن.
به
پێچه‌وانه‌ی بیر و بۆچوونه باوه‌کانه‌وه،
یاخیبووه‌کانی جیهادی به‌شێکی زۆر له یاخیبوه‌کان
پێکناهێنن وه ئه‌وه سیستێمی ته‌یافه‌گه‌ری ئێراقێ
که بۆته هۆی ڕوو له زیاد بوونی یاخیه‌تی
جیهادیه‌کان. ئه‌و جیهادیانه که زۆربه‌ی زۆری
هێرشه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به پێی لێکدانه‌وه‌کان
ده‌بێت نزیکه‌ی 17000 که‌س بن له ئێراقێ دا که
نزیکه‌ی 5300 که‌سیان خه‌ڵکی ئێراقێ نین. جیهادیه‌کان
له ئه‌ساس دا سه‌له‌فیه‌کانی که بریتین له
"ته‌نزیمی ئه‌لقاحیده‌ی فی بیلاد ئه‌ل ڕافیدین (
ئه‌لقاحیده‌ی ڕێکخراویی جیهادێ له وه‌ڵاتی نه‌وان دوو
چۆمان )" وه جه‌یشی ئه‌نسارئه‌ل سونه‌ی وه ئه‌نسار
ئه‌ل ئیسلام که کورده‌کان پێکیان هه‌ناوه.
ئه‌و
گروپه زۆر کرده‌وه‌ی خۆکووژی، بارمته‌گرتن، کوشتن و
سه‌ڕبڕینیان ئه‌نجام داوه. له سه‌ره‌تا دا
لایه‌نگرانیان ڕوو له زیاد بوون بوون به‌ڵام له ساڵی
2006ی دا ورده ورده لایه‌نگره‌کانیان که‌م بوونه‌وه
که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌و که‌مبوونه‌وه‌ی،
به‌ڕێوه‌بردنی ڕێ‌و و شوێنێکی زۆر تووندی ده‌وڵه‌تی
ئێراقێیه بۆ پێش‌گرتن له دزه کرنی بیانیه‌کان بۆ
ژووره‌وه‌ی وه‌ڵاتی. |
-
سووریه‌کان
|
سه‌ره‌کی‌ترین
خالی هاتنه‌ژووری جیهادیه‌کانه بۆ نه‌و ئێراقێ
سوریایه که خاوه‌نی سنورێکی به پانایی 730
کیلۆمیتره و کۆنترۆڵ و ئاگاداری له سنورێکێ ئاوا
کارهێکی دژوار خه‌رج‌هه‌ڵگره. ویلایه‌ته
یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکای جه‌ندین جاران هه‌تا ئێستا
سووریای به وه تۆمه‌تبار کردوه کو که‌مکاریه له
دزه کردنی یاخیه‌کان بۆ نێو ئێراقێ ده‌کات. به‌شار
ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریای ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌د
ده‌کاته‌و وو هه‌روه‌ها کار کردنی یاخیه‌کانیش له
سووریای دا ڕه‌سمی نیه. جیا له وه‌ش سه‌رچاوه‌ی
زانیاریه‌کان ئه‌وه‌ی به‌ر چاوان ده‌خه‌ن که به‌شێکی
تایبه‌تی ئه‌ل قودسی هێزه‌کانی ئێرانێ یامه‌تیده‌ری
نیزامی چه‌کداره سونیه‌کانه. |
|
ئه‌ونێوانه‌ی که
له نێو نووسراوه‌که‌ی دا هاتوون ته‌نیا له ڕووی
نێوه ئینگلیسیه‌کانه‌وه وه‌رگێڕدراونه‌وه و له
وانه‌یه نێوه‌کان له‌گه‌ڵ سیمای ووشه
ئاره‌بیه‌کان بڕێک نایه‌ک بن. به سپاسه‌وه
دیاکۆ. |
|