ئامانجه‌کانی وه‌ڵاته یه‌کگرتوه‌کانی سوپای ئامریکا، ئێستا که گرژی وو ئاڵۆزی گه‌یشتۆته ئاستی شه‌ری نێوخۆیی له ئێراق، چن؟ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆشی سه‌رۆک کۆماری ئامریکا ئه‌و ئامانجه‌ی به یه‌کگرتویی ئێراق به هه‌موو لایانه سه‌ره‌کیه‌کانیه‌وه واتا کورد وو سونی وو شیعه داده‌نێت؛ که ئه‌وه‌ش خۆی پرسیارێکی نوێ دێنێته ئاراوه‌وه، واتا: حکومه‌تی ئێراق ده‌بێت چ شتێکی به‌ڕێوه‌به‌رێت؟ له باشوری ئێراق چه‌ند که‌سایه‌تی وو حیزبی ئائینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌کایان به‌ده‌سته‌وه‌یه که خاوه‌نی زیاتر له 100'000 چه‌کدارن وو هێنانوبردنی هه‌زاران به‌رمیل نه‌وتیان به ڕه‌ش وو به سپی له ژێرده‌ست دایه. کورده‌کان له باکور دوور له له‌وێبوونی سوپای ئێراقی سه‌ربه‌ست وو سه‌ربه‌خۆن وو ئاڵای ئێراق له کوردستان قه‌ده‌خه‌یه وو ته‌نانه‌ت له ده‌نگدانی ژانویه‌ی 2005 دا به تێکڕایی ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دا. له به‌شی سونه‌ی دا چ له به‌غدا وو چ له ئێراق، حکومه‌ت کۆنتڕۆڵێکی وایی نییه جگه له هێڵی سه‌وزی(Green Zone)، کو به‌ده‌ست ئامریکای به‌ڕێوه ده‌چێت. جگه‌له‌وانه‌ش چه‌کدارانی 'مهدی' وو 'ئه‌لقاعیده' وو 'بعث'یه‌کان که‌موزۆر جێپێیه‌کیان بۆ خۆیان کردۆته‌وه. ئه‌وانه له کاتێک دان له به‌شی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی بوش خۆی پابه‌ند به یه‌کگرتویی ئێراق ده‌بینێت له کاتێک دا دوای هێرشی 2003 وو 2004ی ئامریکای بۆ سه‌ر ئێراق له هێندێک له ناوچه‌کانی باشوری ئێراق دا ئیسلامێکی توندڕۆیانه له چه‌شنی ئیسلامی تاڵبانی له ئه‌فخانستان دامه‌زراوه. ئه‌گه‌ریش ئامریکا بیهه‌وێت ئه‌و حکومه‌ته ناوچه‌یانه دابمرکێنێت یان خۆ چه‌که‌کانیان لێ ڕاماڵ بکات ئه‌وا توشی تێکهه‌ڵپڕژان له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کانی 'شیعه' ده‌بێته‌وه کو ژوماره‌یان سێ به‌رابه‌ری سونه‌کانه وو زۆر له‌وانیش به هێزترن. له کوردستانیش هێزێکی وا گرینگی هاوپه‌یمانانی لێ نیه وو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ڕا زۆر ئارامه وو ئاره‌به‌کان وو ئامریکیه‌کانیش سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان به چه‌شنێکی دۆفاکتۆ(بابلێین نیوه‌ڕه‌سمی) ناس کردوه. له ناوه‌ندی سونه دا ستراته‌جی ئامریکا بریتیه له دانی کۆنتڕۆلی چه‌کداری ناوچه‌که‌ی به سوپای ئێراق، که به‌شێکی زۆری 'شیعه'کانن وو ئه‌وه‌ش به‌مانی به‌هێزتر کردنی 'شیعه'کان، که‌واتا به مانای به‌هێزکردنی دوژمنێکی دیکه‌ی ئامریکا یانی ئێرانه. ناوه‌ندێکی سه‌ره‌کی ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی شاری 'بغدا'یه که جه‌ماوه‌رێکی زۆری له هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه تێدایه. هێزه‌کانی ئێراقیش ناتوانن کۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی تێدا بێنن چۆنگاتی ئه‌وان بۆخۆیان سه‌ر به لایانه سیاسیه‌کانن وو جێی متمانه‌ی گشتی نین. ئه‌گه‌ر ئامریکا بیهه‌وێت شه‌ڕی ناوخۆ زه‌وت بکات، ئه‌کات پێویستی به هێزێکی چه‌کداری زیاتر ده‌بێت وو زیانی گیانی وو ماڵی زۆرتری لێده‌که‌وێت که نه خه‌ڵکی ئامریکای وو نه خۆدی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش ئه‌وه‌یان ده‌وێت. که‌واتا ئامریکا ده‌بێت ئامانجه‌کانی به پێی سه‌رچاوه‌کان وو هه‌بوونه‌کانی ئێستای ئێراق ڕێکوپێک بکات. له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئامریکا ناتوانێت ئێراق یه‌کبخاته‌وه، ده‌بێت کار له‌گه‌ڵ ئه‌و پێکهاته ناوچه‌یانه‌ی که ئێستا له ئێراق دا هن بکات، به‌و مانایه‌ی که هه‌ر شوێنێکی هێزی هاوپه‌یمانان ناتوانێت تێدا به ئامانجه‌کانی بگات - بۆ وێنه 'بغدا' وو ناوچه‌ی 'شیعه'کانی باشوری ئێراق - ده‌بێت چۆل بکرێت. ڕیگا چاره‌یه‌کیش به‌جیاتی که‌ڵکوه‌رگرتن له هێزی 'شیعه' وو هێزی هاوپه‌یمانان، دانانی هێزێکی سونه‌ی ناوچه‌یی به پێی یاسای ئێراقه. به‌و جۆره‌ی پێنتاگۆن - وه‌زاره‌تی به‌رگری ئامریکا - هێزه‌کان له ناوچه سونه‌کان ڕا بکێشێنێته‌وه وو بهێڵێت که سه‌رۆکه‌کانی ئه‌و ناوچانه زه‌وتکه‌ری وێ بن وو وه‌ک هاوڕێ وو هاوکاری ئامریکا سه‌یر نه‌کرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕا که ئامریکا ناتوانێت ئاسایش له ئێراق دا دابین بکات، ده‌بێت خاڵێکی زه‌قی له پێش چاوان بێت: ئه‌ویش پێشگیری له دامه‌زراندنی بنکه‌یه‌کی 'ئه‌لقاعیده' بۆ هێرشبردنه سه‌ر ئامریکایه. جابۆیه ئامریکا ده‌بێت هێزه‌کانی خۆی بۆ به‌رگری له سونه‌کان له هه‌مبه‌ر جیهادیه خاریجیه‌کانه‌وه له ئێراق دا بهێڵێته‌وه نه‌وه‌ک هێزه‌کانی ڕاگوێزێته‌وه وو له کاتی پێویست دا بیان هێنێته‌وه ناو ئێراق. باشترین شوێنیش بۆ ئه‌و هێزانه کوردستانه. کوردستانی ئێراق یه‌کێکه له لایه‌نگره هه‌ره تونده‌کانی ئامریکای وو به دڵنیایه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن کو هێزه‌کانی ئامریکا له کوردستان دا بمێننه‌وه. به‌ڵام هێزه‌کانی ئامریکای ده‌توانن ببنه هۆی گرژی پێوه‌ندی نێوان کوردستانی ئێراق وو تورکیای وو مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌ویه که تورکیای هێزی سه‌ربازی بۆ ڕاوه‌دونانی کورده‌کانی تورکیای بۆ کوردستانی ئێراق بنێرێت. له کوردستانی ڕا هێزه‌کانی ئامریکای ده‌توانن به خێرایی بگڕێنه‌وه هه‌ر شوێنێکی ناوچه سونه‌کان کو 'ئه‌لقاعید'ی تێدا بن. پێشمه‌رگه کورده‌کان کو ته‌نیا هێزی سه‌ربازی ناوچه‌یی بڕواپێکراون ده‌توانن یارمه‌تی یاسایشی وو سه‌ربازی ئامریکایه‌کان بده‌ن. تازه ئه‌گه‌ر ئه‌و جێبه‌جێکردنه به ڕیکوپێکی بکرێت ئه‌و ده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ر به بوشی ده‌توانن خۆیان له‌و په‌ڵه‌یه‌ی بپارێزن که پێیان بڵێن '' هاتن وو هه‌ڵاتن''. به‌ڵێ، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئامریکایه‌کان له ناوچه سونه وو 'شیعه'کانه‌وه ده‌بێته هۆی شه‌ڕی ناوچه‌یه‌ی وو سه‌رکه‌وتنی هێزه چه‌کداره‌کان. مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه هه‌ر وه‌کو خۆشی هه‌ر ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی هه‌یه کو هه‌تا هێشتا هه‌یبوه، وو به‌رده‌وامی ستراتجیه‌کی سه‌ربازیش به مانای شه‌ڕێکی بێ‌ئاخر وو ئۆخره. پیته‌ر و. گاڵبرێیس 'Peter W. Galbraith' باڵوێزی پێشوی وه‌ڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا له کرۆواسیا وو نوسه‌ری ' کۆتایی شه‌ڕی ئێراق: چۆن ناڕێکوپێکی ئامریکایه‌کان بوو به سازه‌ری شه‌ڕێکی بێ‌بن'. |
||