Diversity Immigrant Visa ئه‌و Diversity Immigrant Visa پرۆگرامێکئ کۆنگرێسی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکایه بۆ وه‌رگرتنی گرین کاردی Green Card. چۆنیه‌تی کاری ئه‌و پرۆگرامه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر به‌ندی 203ی Immigration and Nationality Act یان به کورتی INAی سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران. به پێی ئه‌و نامێلکه‌یه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکای گروپێکی نوێی په‌نابه‌رانی به نێوی Diversity Visa Immigrantی یان DV-Immigrantی به داییمی وۆرده‌گرێت وو ڤیزایه‌کیان به نێوی دایڤێرسیتی ڤیزای پێ‌ببخشێت. به پێی ئه‌و پرۆگرامه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکای ساڵانه 50000 که‌سان له‌و وه‌ڵاتانه وه‌رده‌گرێت که که‌سانێکی که‌میان بۆ ئامریکای کۆچێ ده‌که‌ن. ئه که‌سانه‌ی که له وه‌ڵاتانێکی له‌دایک ده‌بن که زیاتر له 50000 که‌سیان له 5 ساڵی ڕابردوو دا بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکای ناردوه ناتوانن دایڤێرسیتی ڤیزای وه‌ربگرن. بۆ ساڵی 2006ی خه‌ڵکی وه‌ڵاته‌کانی خواره‌وه وه‌رناگیردرێن
بۆ ساڵی 2007یش جیا له‌و وه‌ڵاتانه‌ی سه‌ره‌وه له وه‌ڵاتی پۆلاندێش که‌س وه‌ر ناگیردرێت. کاتی نێونووسینێ بۆ ساڵی 2007ی له 5ی ئۆکتۆبری 2005ی ڕا هه‌تا 4ی دێسامبه‌ری 2005ی بووه. نێوی وه‌ڵاتانی نێو براو به پێی ڕیزی کۆچبه‌رانیان ساڵ بۆ ساڵێ گۆڕانکاریان به‌سه‌ر دادێت. بژادنی کۆچبه‌ره‌کان بریتی ده‌بێت له‌و که‌سانه‌ی که به ڤیزای کارێ، خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ هاووه‌ڵاتییانی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکای یان ڤیزای بنه‌ماڵه‌یی بۆو وه‌ڵاته‌ی کۆچێ ده‌که‌ن، نه‌وه‌کو هه‌ڵاتووان وو په‌نابه‌رانی سیاسی یان ئه‌و که‌سانه‌ی داڤێرسیتی ڤیزایان وه‌رگرتوه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره‌ی هه‌ر چه‌ند کوبا وو ئۆکرایین زیاتر له 50000 هه‌زار کۆچه‌ریان بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکای هه‌بوه به‌ڵام که‌سانێکی که له ره‌ڵاتانه دا له‌دایک بوون ده‌توانن خۆیان بۆ دایڤێرسیتی ڤیزای نێونووسی بکه‌ن. بۆ نموونه لێره دا گۆڕانکاری چه‌ند ساڵێکی ڕابردوو ده‌بینین
ده‌رچوونی ئه‌و ڤیزایه‌ی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان نووسیوه به پێی نه‌ته‌وه وو ناوچه‌ی ده‌بێت، ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که هه‌ر ناوچه‌یه‌کی که ڕێژه‌یه‌کی که‌متری کۆچه‌به‌ر له 5 ساڵی ڕابردوو دا هه‌بووبێت ڤیزای زۆرتریان بۆ ده‌رده‌چێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و ڤیزایه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت له‌وانه‌یه وه‌دوا ڤیزایه‌که‌ی نه‌که‌ون، هه‌موو جارێ نێووێ كه‌سانێکی زۆرتر بۆو ڤیزایه‌ی ده‌رده‌چێت. هه‌روه‌ها ده‌چوونی ڤیزای بۆ که‌سێکی به‌و مانایه‌ی نیه که ئه‌و که‌سه ده‌توانێت به‌بێ هیچ مه‌رجێکی ڤیزای نیشته‌جێ بوونی ده‌درێتێ به‌ڵکو ئه‌وه تاڕاده‌یه‌کیش ده‌چێته‌وه سه‌ر بیر وو بۆچوونی باڵوێزخانه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانیش. سایتی ڕه‌سمی وه‌لایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکای بۆ نێو نووسی بۆو ڤیزایه‌ی usafis فۆرمی نێو نووسینێ بۆو ڤیزایه‌ی |