سازکاری بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌ر هێنانی ئوران‌یۆمی له هه‌ردێ ئوران‌یۆم ماده‌یکی خامی سه‌ره‌کیه که بۆ کاروباری سه‌ربازی وو مه‌ده‌نی له وزه‌ی ناوه‌کی دا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت. ئه‌و ماده‌یه زۆرتر له مه‌حده‌نه‌کان ده‌رده‌هێندرێت وو به فراوانی له دوونیای دا هه‌یه. هه‌ر کاتێک ئه‌تۆمی ئوران‌یۆمی وه‌کو زنجیرێک یه‌ک به‌دوا یه‌ک دا ده‌قه‌ڵشێندرێن، ئینیڕژیه‌کی یه‌کجار زۆر ئازاد ده‌بێت که په‌یده‌گوترێت فیزیۆنی ناوه‌کی (فیزیۆن به مانای 'قه‌ڵشت'یه). ئه‌و پرۆسه‌ی ئازادکاری ئینیڕژی له بۆمبان دا به خێرایی دێته ئاراوه‌وه. ئه‌و پرۆسه‌یه به باشترین شێوه کاتێک دێته ئاراوه‌یه‌وه که له ئیزۆتۆپی (ئیزۆتۆپ: ئه‌و ئه‌تۆمانه‌ی که ژماره‌ی ئه‌تۆمی یه‌کسانیان هه‌یه به‌ڵام ژماره‌ی نۆترۆنه‌کانیان به‌رامبه‌ر نین) ئوران‌یۆم-235 یان پلوتۆن‌یۆم-239ی به‌کاربهێندرێت. ئوران‌یۆمی-235 فیسل-ئوران‌یۆمیشی پێده‌گوترێت که ئینیژی به شێوه‌ی گه‌رمای ئازاد ده‌کات. کاتێک ئه‌تۆمی U-235ی لێک ده‌قه‌ڵشێت دوو یان سێ نۆترۆنان بڵاوده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌تۆمی دیکه‌یU-235ی لێ بن نۆترۆنه‌کان خۆیان لێکده‌ده‌ن و ده‌یان قه‌ڵشێنن که ده‌بێته هۆی پێک‌هاتنی نۆترۆنی زۆرتر. ئه‌و ئازادکاری وو خۆلێدانه کاتێک دێته ئاراوه‌یه‌وه کهU-235 به ئه‌ندازه‌ی پێویست له پرۆسه‌که‌ی دا هه‌بن هه‌تاکو پرۆسه‌که وه‌کو زنجیره‌یه‌ک به‌دوا یه‌کتری دا ڕووی بده‌ن. ئه‌وه سه‌ره‌کی‌ترین مه‌رجه - Critical-Mass - له‌و پرۆسه‌یه‌ی دا که ده‌بێت وه‌ک پێویست به جێ بهێندرێت. پێویسته بگووترێت که له نێو هه‌ر هه‌زار ئه‌تۆمی دا ته‌نیا حه‌وت ئه‌تۆمی U-235ی هه‌ن. گۆڕینکاری کاتێک که ئوران‌یۆم له هه‌ردێ ده‌رهێندرا، دۆبردرێته ئاشی بۆ به پودر کردنی. ئه پودره پاشان ده‌پاڵێودرێت و تۆزێکی زه‌رد ڕه‌نگی لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت کو له به‌ر ڕه‌نگه زه‌رده‌که‌ی 'کیکی زه‌رد'ی پێدهگووترێت. ئه‌و کیکه زه‌رده هه‌ڵگری 60-70 له سه‌تی ئوران‌یۆمی ڕادوێئهکتیڤه. ئامانجی سه‌ره‌تایی زانیارانی ئه‌و زانسته‌ته‌ی زیاد کردنی ئه‌ندازه‌ی ئه‌تۆمی U-235یه که پێی ده‌گووترێت پرۆسه‌ی خه‌نیکاری یان پیتاندنێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ده‌بێت ئۆران‌یۆم له ژێر گه‌رما وو گڕێکی 230 ده‌ره‌جه‌ی دا بکرێته گازی هێگزافلۆریدی ئۆران‌ێومی که گازێکی زۆر خه‌راپکه‌ره وو ده‌بێت زۆر به وریایی کارێ پێبکرێت. ئه‌و پۆمپ وو لولانه‌ی له‌و پرۆسه‌ی دا که‌ڵکیان لێ‌وه‌رده‌گیردرێت له ئالومین‌یۆم وو نیکڵی ده‌بێت ساز ببن بۆ وه‌ی که هیچ ڕووداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی شیمیایی نه‌یێته پێشێ وو هه‌روه‌ها ئه‌و گازه‌ی دوور له ڕۆن وو چه‌وریش ڕاده‌گرن. پیتاندن له به‌شی پیتاندنێ دا هه‌وڵی زۆر کردنی ئه‌تۆمی فیسڵ-ئوران‌یۆمی 235ی له ئوران‌یۆمی دا ده‌درێت. بۆ وه‌ی که ئوران‌یۆم له کووره‌خانه‌ی ناوه‌کی دا کاری پێ بکرێت، ده‌بێت خاوۆنی 2-3 له سه‌تی ئوران‌یۆمی 235ی بێت وه ئه‌گه‌ر بهه‌ویسترێت بۆ چه‌کان که‌ڵکی لێوه‌ربگیردرێت ئوران‌یۆمه‌که ده‌بێت خاوۆنی 90 له سه‌تی U-235ی بێت. شێوازێکی باوی پیتاندنێ، سێنتیفوژه کردنی (سێنتریفوژه له ئه‌ساسێ دا ووشه‌یه‌کی لاتینیه نه مانایی لێک‌جیا کردنه‌وه) گازیه به جۆرێک که گازی هێگزافلۆریدێ به خێرایه‌کی یه‌کجار زۆر له ژوورێکی دا هه‌ڵ‌ده‌سورێندرێت که ده‌بێته هۆی جیا بوونه‌وه‌ی U-238ی خه‌ست له U-235ی سوک وو هه‌روه‌ها U-238ی خه‌ست ورده ورده له وێدا ده‌نیشێت به‌ڵام U-235ی سوک له ناوه‌نده‌که‌ی دا کۆده‌بێته‌وه. U-235ی پیتێندراو زۆر که‌ڕه‌تی دیکه سێنتریفوژه ده‌بێته‌وه که پێی‌ده‌گوترهێت تاڤگه (Cascade). ئه‌و ئوران‌یۆمه‌ی ده‌مێنێته‌وه به تایبه‌تی U-238 پێی ده‌گووترێت ئوران‌یۆمی به‌تاڵ که تاڕاده‌یه‌ک قوورس وو ڕادوێئهکتیڤه. ئه‌و ئوران‌یۆمه به‌تاڵه که‌ڵکێکی زۆری له ئامێری جه‌نگی دا هه‌یه. شێوازێکی دیکه‌ی پیتاندنێ دیفوزیۆنی (به مانای بڵاو کردنه‌وه‌یه) پێده‌گوترێت. له‌و شێوازه‌ی دا U-235 وو گازی هێگزافلۆرید به خێرایی له نێو هێڵه‌کێکی تایبه‌تی دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه وو به‌ڵام U-238 له به‌ر قوورسایه ناتوانێت به‌خۆشی بڵاو بێته‌وه. له‌و شێوازه‌ش دا پرۆسه‌ی بڵاوکاری وه‌ک پرۆسه‌ی تاڤگه‌ی له شێوازی سێنتریفوژه کردنێ دا ده‌بێت زۆر دووپات ببيته‌وه. ڕێ‌ئاکتۆر بنه‌مای سه‌ره‌کی کاری رێئاکتۆره ناوه‌که‌کیان ئه‌وه‌یه که له کاتی فیزیۆن (قه‌ڵشاندن وو له‌تکاری) ناوۆکی گه‌رمایه‌کی زه‌جار زۆر ئازاد ده‌کات ده‌توانێت ئاوێ بکا به هاڵاو بۆ سووڕاندنی تووربینان. زۆر جاران ڕێئاکتۆره‌کان ئوران‌یۆمی پیتێندراو به فۆڕمی ده‌نکه حه‌بێکی به قه‌د سه‌ره پیپسیه‌کی ده‌ردێنن که کلکێکی درێژیان (له مادێکی به نێوی کادمیوم ساز ده‌بن) هه‌یه وو باندڵ یان بووخچه‌یان پێدهگووترێت وو له نێو ژووری جیا جیا دا داده‌ندرێن که زۆر جارانیش بۆ فێنک کردنه‌وه‌یان له نێو ئاوێ یان کاربۆن‌دی‌ئۆکسید وو مه‌وادێکی له‌و چه‌شنه‌یان داوێن. بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنێ له ئوران‌یۆمی - بۆ نموونه بۆ سازکردنی گه‌رمای - ده‌بێت بکرێت به سووپێرکریتیکاڵ (Supercritical)؛ ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که ئوران‌یۆمه‌که ده‌بێت ئه‌وه‌نده پیتێندراو بووبێت که توانی هێنانه ئاراوه‌ی کۆمه‌ڵێکی زۆری ئازادکاری وزۆی، یه‌ک به دوا یه‌کتری دا هه‌بێت. زیاتر له 400 بنکه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی له دوونیایه دا هه‌ن کو نزیکه‌ی له سه‌تا 17ی ئێلێکتریسیته‌ی دوونیای به‌رهه‌م دێنن. ڕیپرۆسێس کردنه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه له ئه‌ساس دا ئۆپێڕاس‌یۆنی کیمیاییه که خۆاردینه‌ی (Fuel) به‌که‌ڵک له زبیلی ناوه‌کی جوێ ده‌کاته‌وه. له‌و پرۆسه‌یه‌ی دا ئۆران‌یۆمی 96%، زبیلی ڕادوێ‌ئه‌کتیڤیته‌ی 3% وو پلوتۆن‌یۆمی 1%ی به‌رهه‌م دێت. هه‌مو ڕێ‌ئاکتۆره ناوه‌کیه‌کان پلوتۆن‌یۆمی به‌رهه‌م دێنن به‌ڵام له ڕێ‌ئاکتۆره سه‌ربازیه‌کان دا پلوتۆن‌یۆمێکی به هێز‌تر به‌رهه‌ن ده‌هێندرێت. بۆمبی ئران‌یۆمی ئامانج له ساز کردنی بۆمبی ئۆتۆمی خوڵقاندنی سوپێرکریتیکاڵێکی به‌هێزه که بتوانێت گه‌رمایه‌کی یه‌کجار زۆر ئازاد بکات. له ساکارترین بۆمبه‌کان دا ژێرکریتیکاڵێکی بچووک له یه‌کێکی گه‌وره‌تر ئاور ده‌درێت که ده‌بێته هۆو پێک‌هاتنی سوپێرکریتیکاڵی وو ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌کی. هه‌موی ئه‌و پرۆسه‌یه که‌متر له 1/60ی خووله‌کی پێده‌چێت. بۆ ساز کردنی بۆمبی ئۆران‌یۆمی، ده‌بێت له ئۆران‌یۆم-هێگزافلۆریدی چاک‌پیتێندراو ئۆران‌یۆم-ئۆکسید وو پاشان شمشی ئوران‌یۆمی لێ ساز بکریت که که‌متاکورتێک به شێوه‌یه‌کی ساکاری كیمیایی وو ئه‌ندازیاری ده‌کردرێت. به‌هێزترین چه‌کی فیزیۆن که بومبی ئه‌تۆمیان پێدهگووترێت توانی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به هێزی 50 کیلۆتۆنیان هه‌یه. ئه‌و هێزو وو توانه به که‌ڵک وه‌رگرتن له تکنیکی بووستینگی کو تایبه‌تمه‌ندی فیزیۆنی ناوه‌کیشیان هه‌یه، ده‌کرێت زۆرتر ببێت. فیزیۆن بریتیه له پێکه‌وه‌نووسنانی ده‌نکۆڵه‌ی ئه‌تۆمی ئیزۆتۆپی هیدرۆجێنی بۆ به‌رهه‌م هێنانی ده‌نکۆڵه‌ی هێلیۆمی. ئه‌و پرۆسه‌یه کاتێک دێته یاراوه‌یه‌وه که ده‌نکۆڵه‌ی هیدرۆجێنی بۆ به‌رهه‌م هێنانی فشار وو گه‌رمای کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت که له بۆمبی ناوه‌کی به‌رهه‌مدێن. فیزیۆنی ناوه‌کی توانی ساز دانی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌تریان هه‌یه. به‌و جۆره ئامێرانه که پرۆسه‌ی فیزیۆن-فوزیۆن-فیزیۆنیان تێدا ڕوو ده‌دات، پێ‌یان ده‌گووترێت بۆمبی هیدرۆجێنی یان چه‌کی تێرمۆنوکلیاری (به مانای پێک‌هاتنی گه‌رمایه‌کی زۆره له وزه‌ی ناوه‌کی). بۆمبی پلۆتۆن‌یۆمی وه‌کو به‌شێک له بۆمبی ناويکی، پلۆتۆن‌یۆم زۆر تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی باشتری له ئۆران‌یۆمی هه‌یه. بۆ ساز کردنی یه‌ک بۆمبی ته‌نیا 4 کیلۆگرام پلۆتۆنی‌یۆم پێویسته که توانی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی 20 کیلۆتۆنی هه‌یه. بۆ به‌رهه‌م هێنانی 12 کیلۆگرام پلۆتۆن‌یۆمی له ساڵێ دا ته‌نیا ڕیپڕۆسێس کردنه‌وه‌یه‌کی ساکار پێویسته. ئه‌و پلوتۆن‌یۆمه‌ی له باگردێنی شه‌پۆیان (Sphere of Warhead) دایه، به ڕووپۆشێکی بریل‌یۆمی دا ده‌پۆشرێت که بۆ پرۆسه‌ی فیزیۆن زۆر گرینگه. ئه‌وه به‌و مانایه‌یه کو پلوتۆن‌یۆمێکی که‌متر بۆ وه‌دی هاتنی مه‌رجه سه‌ره‌کیه‌کی فیزیۆنی، یانیCritical-Massی پێویسته. بۆ گروپێکی تێرۆریستی یان هێنده وه‌ڵاتێکان وه‌ده‌ست هێنانی پلوتۆن‌یۆمی له ڕێ‌ئاکتۆری سڤیل یان مه‌ده‌نی ڕه‌نگه ئاسان‌تر بێت تاوه‌کو ئوران‌یۆمی پیتێندراو. لێزانانی ئه‌و بوواره‌ی پێ‌یان وایه کو بۆمبێکی خامی پلوتۆن‌یۆمی ده‌کرێت له لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه به‌رهه‌م بهێندرێت به‌ڵام له‌وانه‌یه توانی ئه‌و بۆمبه‌ی له گازی نێرڤی (Nerve-Gas)ی لایانگره تووندڕه‌وه‌کانی ئائووئێمی AUMی که له ساڵی 1995ی دا هێرشیان پێ‌کرده سه‌ر مێترۆ وو ژێڕڕۆوه‌کانی تۆکی‌یۆی ژاپۆنێ، زیاتر نه‌بێت. به‌ڵام به هه‌ر جۆرێک که بێت بۆمبێک به‌و سرووشت وو تایبه‌تمه‌ندیه‌ی توانی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌رانبه‌ر به 100 تۆن TNTی هه‌یه، 20 به‌رانبه‌ر گه‌وره‌تر له گه‌وره‌ترین کرده‌وه‌ی تێرۆریستی تاکو ئه‌وڕۆ.
ئه‌و بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی BBCی دا به زمانی ئینگلیسی نووسراوه بۆ دیتنی بابه‌ته‌که‌ی به ئگنگلیسی کرته بکه ئێره The Nuclear Fuel Cycle وه‌رگێڕان دیاکۆ |