ئێمه ئه‌وڕۆ له دوونیایه‌کی دا ده‌ژین که به یارمه‌تی تێکنۆلۆجیای بۆته دێهاتێکی بچووک. دیاره له‌و دێهاته‌ی دا هه‌ر ماڵه یان ماڵۆچکه‌یه بریتیه له نه‌ته‌وه یان وه‌ڵاتێک کو زمانێکی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه. جا ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت ئه‌و هه‌موو نه‌ته‌وانه پێکه‌وه بژین ده‌بێت به هێنده‌ی پێویست له زمانی یه‌کتری بگه‌ن، ده‌نا ئه‌و دێهاته چووکه له‌وانه‌یه دووچاری کۆنفلیکت وو ناکۆکی بێت، بۆیه لێره‌دا پێویستی به زمانێکی له نێو ئه‌و هوموو نه‌ته‌وانه دا (زمانێکی یه‌کگرتووی نێو نه‌ته‌ویی) زۆر به‌رچاوه. ئه‌گه‌ر داینێین که زمانی ئینگلیسی یان ئیسپرانتۆ یان هه‌ر زمانێکی دی، ئه‌و زمانه نێو نه‌ته‌وه‌ییه بێت که‌وایه ده‌بێت ئێمه ئه‌و زمانه‌ی فێر بین. سه‌ره‌کیترین ڕێگا بۆ فێر بوونی زمانێکی دووهه‌م یان سێهه‌م به پێی تێڕوانینه تازه‌کانی ده‌ڕوون ناسیه‌وه، زمانی زکماکیه. ئه‌وه خۆی پیشانده‌ری گرینگی زمانی دایکێیه. به‌ڵام زمانی دایکێ له نێو کوردان دا بۆخۆی موشکیله‌یه‌کی گه‌وره‌یه، که‌وایه چاره‌ی ئێمه‌ی کورد چیه؟ له‌وانه‌یه ئێو‌یش پێتان وابێت کو یه‌که‌مین ڕێچاره زمانی یه‌کگرتوویی کوردی بێت ڕه‌نگبێش ئێوه ڕێگای دیکه‌ش وو پێ شک بێت. خوێنه‌ری هێژا:
|