|
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئاڵای كوردستانێ
سه‌ره‌تا مه‌به‌ست له نوسینی ئه‌و تێكسته‌ی ناسینی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورده به ساكاری له چه‌ند ڕسته‌ك دا به تایبه‌ت بۆ ئه كه‌سانه‌ی خوازیاری ساز كردنی ئه‌و ئاڵایه‌ن. لێره دا ئیمه هه‌وڵمان داوه یاسا و ڕیسا سه‌ر‌كیه‌كانی پێویست بۆ سازكاری ئاڵایه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك و گونجاو به پێی ستاندارد(به تایبه‌ت له‌بواری ڕه‌نگه‌كانه‌وه) شی بكه‌ینه‌وه. پێشه‌كیه‌كی مێژویی ئاڵایه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م جار له لایه‌ن سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی خۆیی بونێ (به واتای سه‌ربه‌ست) كه له كێشه وبه‌زم له‌گه‌ڵ ئیمپه‌ڕاتوری ئوسمانیه‌كان دا بون، ده‌ستنیشان كرا. ئاڵای نێوبراو هه‌روه ها له لایه‌ن نێردراوان كوردان بۆ كۆنفرانسی سولحی پاریسێ ده‌سنیشان كرابو كه خوازیاری كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ به پێی په‌یمان‌نامه‌ی سێڤه‌رێ (شارێكه له وه‌ڵاتی فه‌ڕانسه‌ی Serves ) له ساڵی 1920ی دا. هه‌ر له ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئاڵایه‌یه‌وه خۆیبون " حكومه‌تێكی كوردی له هه‌نده‌رانێ" بۆ زیندو ڕاگرتنی سه‌ربه‌ستی كوردان له ساڵی 1927تی دا دانا و خه‌ریكی جه‌نگێ بۆ تا ساڵی 1932ی. له ساڵی 1946ی دا ئه‌و ئاڵایه له لایان پارلمانی كۆماری كوردستانێ (به ناوه‌ندیه‌تی مه‌هابادێ) ، به ئاڵای كۆماری په‌سه‌ند كرا‌و بۆ به ئاڵای ڕه‌سمی كوردستانێ. دوا به دوای ئه‌و مێژویه‌یه‌وه ئاڵایه‌كه له نێو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جوڵانه‌وه‌كانی كوردان به ناوچه كورده‌كانه‌وه وه‌كو ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی كوردی هه‌ڵكرا. ڕێزی ئاڵایه‌كه‌ی به‌دوای ڕژانی خوێنێكی ده‌یان هه‌زارنیشتمانپه‌روه‌ری كورد كه له ژێر سێبه‌ره‌كه‌ی دا كه هه‌وڵی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌دا و به دوای هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی كۆماری مه‌هابادێ و كابینه‌كه‌ی كه ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئاڵایه‌ی دا جه‌نگیان له‌گه‌ڵ دوژمنانی گه‌لی كورد ده‌كرد، بایه‌خێكی هه‌ره زۆری په‌یدا كرد. له گیان به‌خت كردنه‌كانی خه‌ڵكی ده‌رسیمێ له ساڵی 1938تی دا، خوێنڕێژیه‌كانی ساڵی 1980ی دا، له كوشتاری خه‌ڵكی كوردی له ساڵی 1988تی دا به چه‌كی كیمیاوی، له كاتی كۆچاندنی به‌زۆره‌مله‌ی ملوێنان كورد و وێرانكاری هه‌زاران شار و لادێیان دا ئه‌و ئاڵایه له گشت كوردستانێ ته‌نانه‌ت هه‌تاكو ئێستاش دوای 150 ساڵان هه‌ر هه‌ڵكراوه ماوه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ش بونه هۆو پیرۆزیه‌كی مه‌زنی ئه‌و ئاڵایه‌ی بۆ كوردان وبۆته هۆو ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له‌ژێر سێبه‌ركه‌ی دا به هه‌وڵێكی گرژتر داخوازی مافی چاره‌نوسی ژیان و ئایه‌نده‌ی خۆیان و یه‌كسانیه‌كی هاوشێوازی گه‌لانی دی زیمای بكات. به‌شناسی ئاڵای نه‌ته‌ویی ئاڵایه‌كه له سێ ره‌نگی سه‌ره‌كی و نیشانه‌یه‌ك یان دا پێك هاتوه. ڕه‌نگه‌كان بریتین له سور سپی و كه‌سك ،كه وه‌كو هێڵێكی ئاسۆیی له سه‌ر یه‌كن نوستون. ڕه‌نگی باندی سه‌ره‌وه سوره، باندی نێوندێ سپی و باندی خواره‌وه‌ش ڕه‌نگی كه‌سكه.
نیشانه یان دای نه‌ته‌وه‌یی دای هه‌ره سه‌ره‌كی ئاڵایه‌كه‌ی، خۆره‌تاوێكی ته‌ڵایه كه نێوه‌ڕاستی بانده سپیه‌كه‌ی دایه. ئه‌و دایه خاوه‌ن مێژویه‌كی كولتوری و ئایینیه له نێو كوردان دا كو ڕیشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه نێو جه‌رگه‌ی كه‌ڤنارانه‌وه. خۆره‌تاوه‌كه 21 تیشكی ڕێك و به‌رانبه‌ری هه‌ن. ئه‌و ژماره ئاماژه‌یه‌كه به ئایینی ئیزه‌دی كه له‌و ئایینه‌ێ دا ئه ژماره‌یه زۆر گرینگه.
ئه‌گه ر درێژایی به پانایی ئاڵایه‌كه‌ی دوو له سه‌ر سێی دانێ‌یین ئه‌وكاته‌ی دیامێتری خۆره‌كه‌ی به تیشكه‌كانیه‌وه بریتیه له ' 1.0 'ی (0.5 به بێ تیشكه‌كان). تیشكه‌كان خاوه‌نی دو لای هێڵه‌كی خشتن كو خاڵی كۆتای‌یان دا تیژ وێك ده‌كه‌ون و خودی خۆره‌كه‌ش ده‌كه‌وێته نێوه‌ڕاستی ئاڵایه‌كه‌یه‌وه.
خۆره‌كه به جۆرێك ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌ستێنی ئاڵایه‌كه‌ی كه هێڵ دووقاشكه‌ری ئاڵایه‌كه‌ی له‌سه‌رووترین خاڵی خۆره‌كه‌ی له نێوه‌ڕاستێ را دوو له‌ت ده‌كات.
ئه‌و نووسراوه‌یه وه‌گێڕدراوه‌یه‌كه له " تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی - به‌شی ئاڵای" كو له‌لایان به‌ڕێزان دوكتور ب.ئا. ئه‌لیاسی و پرۆفێسۆر و لێزان م. ڕ. ئیزه‌دی یه وه له ماڵپه‌ڕی KURDISTANICA ی دا بڵاو بۆته‌وه (ناونیشانی خودی نووسراوه‌كه به زمانی ئینگلیسی بریتیه له: KURDISH FLAG ). له‌به‌ری ڕێك‌و پێكی و شیكاریه ڕوونه‌كی و كه‌ڵكی مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ زۆر له یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیان به‌و زانیاریه‌ی هه‌یه هه‌وڵی وه‌رگه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه‌م داوه. به سپاسه‌وه دیاكۆ
|