به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
دوای سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان كه ده‌رفه‌تی داین ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بخه‌ینه كار ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا په‌یدا بكه‌ین و بۆ هه‌موولایه‌كی ڕوون بكه‌ینه‌وه كه مانای ناوی ( زمناكۆ ) چیه ؟ وه چ شوێنێك ده‌گرێته‌وه له كوردستانی ئازیزدا ؟
به نمونه‌یه‌ك كۆتای پێ‌دێنم :-
براده‌رێكی ئازیز‌و خۆشه‌ویستم له كوردستانی ئێران نیشته‌جێیه له شاری بانه ، كوڕێكیان بوو ناویان لێنا - زمناكۆ - به‌ڵام له به‌ڕێوه‌بهه‌رایه‌تی ڕه‌گه‌ز نامه‌و باری شارستانی له شاری بانه بۆ ماوه ی 2 مانگێك هاتوچۆیان پێكرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی - زمناكۆ - مانای چی و چی ده‌گه&یه‌نێ ، تا سه‌ره‌نجام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بۆیان جێبه‌جێ كرد .
منیش كه ئه‌م ڕووداوه‌ی بۆ باس كردم خولیای ئه‌وه كه‌وته سه‌رم كه بتوانم به 4 زمانی جیهانی مانا‌و ناوی - زمناكۆ - بخه‌مه ڕوو وه ڕوونب䐎ته‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك و شوێنێكی تری كوردستان بناسێنین ... هیوای كامه‌رانی و شادیتان بۆ ده‌خوازم ، وه زۆر سوپاسی مامۆستا ( شاهۆ سه‌عید فتح الله زمناكۆی ) مامۆستای زانكۆی سلێمانی ، ده‌كه‌م كه هاوكاری كردم له گه‌یاندنی ماناكانی - زمناكۆ - .